بە فەرمانی حەشدی شەعبی دادگای كەركووك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەر پرسێكی باڵای یەكێتی دەركرد

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, پرۆسەی تەعریب و لادانانی بەرپرسانی كورد لە پۆستەكانیان لە كەركووك دەستی پێكرد و تا ئیستا بەردەوامە، بەرپرسێكی حزبییش ڕای دەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لە كەركووك حوكم دەكات، دەیەوێت بە هەموو شێوەیەك كورد لاواز بێت و هەر بەڕێوەبەرێكی كوردیش مابێت لە پۆستەكەی دەسەڵاتی نییە.

بەپێی نووسراوێكی دادگای كەركووك، كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتووە و تێدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ كاوە رەشید كەریم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركووك كە كوردە دەركراوە، جۆری تاوانەكە بەپێی نووسراوەكەی دادگا بە مادەی 421ی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنەكەی بۆ دەرچووە.

پێشووتریش (خواكوڕك) لە هەوالێكیدا زانیاری لە بارەی دۆخی كەركووك بڵاو كردبوەوە كە زۆربەی پۆستەكان، كە لەدوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە لە كورد وەرگیراونەتەوە و دراونەتە عەرەب، بەرپرسی زۆربەی بەشەكانیش لەنێو فەرمانگەكان، كە كورد بوونە دراوەتە عەرەب و توركمانی شیعە و سوننە، بە نموونە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی كەركووك، كە بەڕێوەبەرەكەی كورد بوو، ئێستا كەسێكی شیعە كراوەتە بەڕێوەبەری گشتی، پاشان ئەو زۆربەی هەرە زۆری سەرۆك و بەڕێوەبەری بەشەكان كە كورد بوون، لە پۆستەكانیان لادراون و عەرەبی لە شوێنیان دانراوە، ئەوەش لە زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی كەركووك بووە بە دیاردە.

شتریش و لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، چەندین بەرپرسی كورد به ‌بیانووی جۆراوجۆر لەلایەن داداكانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان لە كەركووك بۆ دەركراوە، هەروەها تاوەكوو ئێستاش زیاتر لە 200 بەرپرسی ئەمنی و ئیداریی كورد لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە.

Back to top button