بەر پرسێكی گۆڕان: یەكێتی بیر لە دوو ئیدارەی بكاتەوە شەقێكی گەورە دەخوات

 

دوای ئەوەی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە بەرامبەر بە دەست هێنانی پۆستی زیاتر لە كابینەی نوێی حكوومەت و ناچاركردنی حزب و لایەنە سیاسیەكان بۆ دانانی خیانەتكارێك وەك پارێزگاری كەركووك لە ئێستادا پرسی دوو ئیدارەییان كردووەتە وێردی سەرزمانیان, بەر پرسێكی گۆڕانیش دەڵیت یەكێتی ناتوانێت كوردستان پارچە بكات.

عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی پێشووتر ڕایگەیاند بوو كە ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بڕوات، یەكێتی بیر لە دوو ئیدارەیی یان فیرالیەت دەكاتەوە, هەروەها چەند سەركردەیەكی دیكەش هەڕەشەی تێكچوونی دۆخی ئەمنی كوردستان دەكەن بەر پرسێكی گۆڕان وەڵامیان دەداتەوە.

لە بەرامبەر لێدوانی ئەو بەر پرسانەی یەكێتی بەر پرسێكی گۆڕان ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی و بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە ھەولێر، ڕیاگەیاند: ”ھەر لایەنێك بیر لە دوو ئیدارەیی بكاتەوە، ئەوا شەقێكی گەورە دەخوات و ئێمەش وەك گۆڕان ھەرگیز لەگەڵ دروستبوونی دوو ئیدارەیی نین“.

بە پێویستیشی زانی، هەموو لایەنەكان بیر لە یەكڕیزیی ناو ماڵی كورد و یەكگوتاریی سیاسی بكەنەوە، ئەویش لە پێناو دروستكردنی پەیوەندییەكی بەھێز لەسەر ئاستی ناوخۆ، ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كە ”دەبێتە ھۆی گۆڕانكاریی گەورە”.

Back to top button