لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە موسڵ 14 كەس بوونە قوربانی
لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەكانی داعش لە موسڵ و ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان, لە ئێستادا دۆخی ئەمنی موسڵ و ناوچەكانی دەورووبەری تێكچووە, ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم تەقینەوەیەكی بەهێز كە وەك سەرچاوە تەناهییەكان ئاماژە دەكەن، بریتییە لە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك فولكەی كۆمەڵەی رۆشنبیری لە بەری چەپی شاری مووسڵ رووی دا و بەو هۆیەوە قوربانی هەیە.
بە پێی زانیاری میدا عێراقیەكان : ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە جۆری كیا ریۆ كە لە ناوچەی كۆمەڵەی رۆشنبیری لە نزیك كۆلیجی زانسی زانكۆی مووسڵ وەستابوو، تەقییەوە و بەو هۆیەوە كوژراو و بریندار هەیە.
شانەی راگەیاندنی تەناهی ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند كە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلكی بۆمبڕێژكراو لە مووسڵ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم وەك ئاماری سەرەتایی كەسێك كوژراوە و 13ی تریش بریندارن.