پیـاوێكی ئایـینی نابێت ئێران دەست بەرداری پاڵپشتی حەشد لە عێراق و حوسیەكانی یەمەن و فاتیمیەكانی ئەفغانستان و زەینەبیەكانی پاكستان بێت
ئێــران هەمیشە نـكۆڵـی دەكات لـە پاڵپشتی و درووست بـوونی میلیشـیا سـەربازیەكانی ڕۆژهـەڵاتـی ناوەڕاسـت و هـۆكاری هەبوونی هێـزی ووڵاتـەكەی لـە عیراق و سـوریا تـەنـهـا بـۆ ڕاوێـژكاری دەگێـریتـەوە ؛ بـەڵام لە هەمـوو بـۆنەیـەك بـەرپـرسە ئێـرانیەكان ئـەو ڕاستیـەیان نەشاردووتەوە كــە تـەهـران لـە پشـت ئـەو میڵیشیـانە دایـە و بەهەمـوو شێوەیـەك یارمەتیـان دەدات ؛
دوێـنی چـوار شـەمە ( مـوسی غـەزەنفـەر ئـابادی ) سـەرۆكی دادگــای شـۆرش لـە تـاران هـەڕەشـەی لـەو كەسانە كـرد كە دەیانـەوێ دەسبـەرداری ئـەو شـۆڕشـە بـن و پـی گــوتـن ئـەگەر ئـێمە پاڵپشـتی شــۆڕش نەبـین ئــەوە دڵنیـابـن حەشدی شەعبـی عیـراقـی و فاتمیـەكانی ئـەفغـانی و زەیـنەبـیەكانی پاكسـتانی و حـوسیـەكانی یـەمەنـی دێــن بـۆ پاڵپشتی و دەسبـەرداری شــۆڕشی ئێـران نابـن ؛
لــە بەردەوامی هەڕەشەكانی بـۆ ئەو كەسانەی بـە گەندەڵكارانی ئابـووری ناوزەردی كردن گوتی ، ( ئـەو كانیـاوە هەڵقـوڵاوە بـەردەوام دەبــی هەتاكـو ئامانجـەكانی دەپێكـی ) مـەبەستی شـۆڕشی ئێــرانـە ؛
گــوتیشی دادگای شـۆڕش پاڵپەسـتۆی زۆری لـە سـەرە بـۆ نـەكـردنەوەی دۆسێ گەندەڵكارانی ئابـووری و ئــەمنی بـەڵام ئێـمە دژیان دەوەستـینەوە ؛
زۆر لایــەنی هەرێمی و جیـهانی ئێـــران تومـەتبار دەكەن لــە ڕێـی فـەیلەقی قــودس كـە دەست و بازووی پاسـەوانی شـۆڕشی ئێـرانـە ( حەرەس سـەوری ) كـە قاسـم سولەیمانی بەڕێـوەی دەبات پاڵپشت و یارمەتی دەر و دامەزرێـنەری میلیشـیا چەكـدارەكـانە لـە عیـراق و سـوریا و لوبنــان و یـەمـەن لە ژێـــر ناوی حـیزبی یاخـــود ئایـینی ؛
ئێــران هەمیشـە هەڕەشـەی لێ دەكـرا لـە لایەنی دەرەكی و جیـهانی بـەهۆی دەستـێوەردانی لە ووڵاتانی ناوچەكە و بەهێـزكردنی و پاڵپشـتی میلیشیـاكان بـەڵام ئــەوجارە لـە لایـەن سـەرۆكی دادگای شـۆڕش هـەڕەشە لـە ناوەخـۆی ئێـران كـرا بـە بـەكارهینـانی ئـەو میلیشیانـە ؛
سـەرچاوە : دوبــەی
ئــا : ســەباح ئــاودەل