میدیاكانی عێراق گاڵته به وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
پاش سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ به‌غدا، میدیاكانی عێراقی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عێراق گاڵته به وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ده‌لێن، یه‌كێتی فرۆكه‌یه‌كی پڕ له نه‌فه‌ری هه‌نارده‌ی به‌غدا كردووه وه‌ك شاند”.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان عێراقیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتی شاندێكی ره‌وانه كردووه، كه جێگایان له فرۆكه‌یه‌ك نه‌بۆته‌وه، هه‌ندێكیان له به‌غدا ماونه‌ته‌وه ههندیكیشان به فرۆكه‌یه‌ك گه‌راونه‌ته‌وه”.
شایانی باسه پاش مردنی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی، دۆخی یه‌كێتی له‌ناوه‌خۆی دا به‌ته‌واوی تێكچوو، ده‌یان باڵ و پۆپی لێ بۆته‌وه، به‌مه‌ش هیچ یه‌كێك له باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی رازی نابن، ته‌نها باڵێك یان دوو باڵ به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی شوێنێك بكات، بۆیه له‌هه‌موو باڵه‌كاندا، كه‌سایه‌تیه‌ك یان دوان وه‌ك ئه‌ندامی شاند هه‌یه، به‌مه‌ش ژماره‌ی شاندی یه‌كێتی بۆته جێگای توانجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌عێراق و كوردستان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك نرخی یه‌ك فرۆكه‌ی تایبه‌ت له چوون و هاتن دا بۆ سه‌ردانی به‌غدا نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلار واتا(3ده‌فته‌ری) تێده‌چێت، به‌مه‌ش هه‌ر جارێك یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكات، (3) ده‌فته‌ری ده‌وێت چونكه یه‌ك فرۆكه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت بۆ هه‌ڵگرتنی شاندی یه‌كێتی بۆ به‌غدا”.