سه‌ركرده عێراقیه‌كان وەفدەکەی یەکێتی بۆ ڕێککەوتن ڕەوانەی هەولێریان کرده‌وه
پاش سه‌ردانه دوو رۆژیه‌كه‌ی شاندی یه‌كێتی بۆ به‌غدا، وه‌ڤده‌كه ئه‌مرۆ گه‌رایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وه‌ڤده‌كه هیچ ده‌سكه‌وتێكی نه‌بووه، پێیان گوتراوه كێشه‌كانی خۆتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌گه‌ڵ پارتی رێك بكه‌ون”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، پیش‌تر خواكوڕكی ئاشكرای كردبوو كه وه‌فدی یه‌كێتی هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، پێیان گوتراوه له‌ناو خۆتان رێكبكه‌ون و ئینجا له‌گه‌ڵ پارتی رێكبكه‌ون”.
یه‌كێتی پاش بێ ئه‌مه‌ڵ بوونی له دانووستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رووی كرده به‌غدا، بۆ به‌ده‌ست هێنانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و پۆستی وه‌زاره‌تی داد، به‌ڵام له‌م سه‌ردانه‌شی به بێ ئه‌مه‌ڵی گه‌رایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و چاودێرێكی سیاسیش ده‌لێت به‌غدا وه‌فدی یه‌كێتی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه”.