رۆژنامەیەكی عێراق: یەكێتی لەسەردانیان بۆ بەغدا شكستیان هێنا و زۆر قەرزدرا بوونەوە لەوەی پێیاندراوە

 

دوای ئەوەی شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی بەغدای كرد بە مەبەستی كۆكردنەوەی پشتگری بۆ دانانی پارێزگارێك كە رۆَلی هەبووە لە خیانەی 16ـی ئۆكتۆبەر و جێگیركردنی كاندیدێكی یەكێتی بۆ وەزارەتی داد بەڵام لە كۆی دیدارەكانیان نەیانتوانیوە هیچ پشتگیریەك بە دەست بهێنن, رۆژنامەیەكی عێراقیش دەلێت:” یەكێتی لە دیدارەكانی شكستی هێنا”
رۆژنامەی غدای عێراقی لە سەر وتارێكدا بە ناو نیشانی بە شكستەوە گەڕانەوە, راپۆرتێكی لە بارەی شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە, كە سەردانی بەغدایانكردووە, كە نەیانتوانیووە لە هیچ یەكێك لە سەردانەكانیان پشتگیری بۆ پارێزگارێكی یەكێتی و وەزیرێكی یەكێتی بەدەست بهێنن.
ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە شاندی یەكێـتی گوتووە ئێوە زیاتر لە قەبارەی سیاسی خۆتان پۆستتان وەرگرتووە, ئەگەر لەپشكی كورد نەبایە ناكرێت سەر كۆمار بە 18 كورسی پەرلەمانی بدرێت.
رۆژنامەكە لە درێژەی راپۆرتەكەی ئاماژەی بەوە كردووە كە لە هەموو دیدارەكان بە شاندی یەكێتی گوتراوە پرسی دانانی كاندیدێكی یەكێتی چ بۆ پارێزگارێكی لە كەركووك و چ وەزیری داد پرسێكە پەیوەستیە بە ناوخۆی كوردستانەوە دەبێت لە ناوەخۆی كوردستان بڕیاری لەبارەوە بدرێت و كۆدەنگی لەسەر كۆبكرێتەوە.

Back to top button