زیانه‌كانی خواردنی هێلكه‌ی كاڵ
قسەیەکی باو هه‌یه ده‌ڵێت ” هێلکەی کاڵ بۆ شکاوی باشە”زۆر کەس ئەو خووەییان هەیەو ئارەزوی خواردنی هێلکە بەکاڵی دەکەن ،بەڵام پسپۆرانی خۆراک دەڵێن “خواردنی هێلکە بە کاڵی ئەگەری توش بون بە نەخۆشی تای(تایفوئید)ی هەیە، چونکە ئەگەری هەیە ئەو هێلکەیە هەڵگری به‌كتریای (سالمونیلا) بێت”.
جگە لەوەش ئەو پسپۆرانە لەگەڵ ئەو راستییەدان کە سپێنه‌ی هێلكه له سه‌دا سه‌د پێكهاتوه له پرۆتین وه له‌وه گرنگتر پرۆتینی (الالبومین)ی تێدایه كه ئه‌م پرۆتینه‌ش پێكهاتوه له ماده‌ی (ترشی ئه‌مینی) كه زۆر پێویست وسه‌ره‌كیه بۆ لاشه، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه سپێنه‌ی هێلكه ماده‌یه‌كه به گران هه‌رس ده‌كرێت وه لاشه به‌ته‌واوه‌تی سودی خۆی لێ نابینێت ئه‌گه‌ر هاتو خورا به‌كاڵی.
هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سپێنه‌ی هێلكه‌كه، كه ماده‌یه‌كی تێدایه رێگره له هه‌لمژینی هه‌ندێ له ماده‌ی (ترشی ئه‌مینی) ، به‌ڵام خۆش به‌ختانه كوڵاندنی هێلكه‌كه رێگه له‌و ماده ترشی‌یه ده‌گرێت، وه هێلكه‌كه له خواردنێكی زه‌حمه‌ت و گرانه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ خواردنێكی سوك و ئاسان له هه‌رس كردن‌دا.
راگەیاندنی تەندروستی دهۆك