کێن ئەوانەی نابێ قاوە بخۆنەوە؟

داری قاوە 7-10 مەتر بەرزە و لە ناوچەی گەرم و شێدار دەڕوێت، گەڵاکانی ئەم جۆرە دارە هەمیشە و بەبەردەوامی سەوز و جوانن، بەپێی داتا فەرمییەکان زیاتر لە 60%ی خەڵکی جیهان رۆژانە سوود لە خواردنەوەی قاوە وەردەگرن.

قاوە بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کافایین، سیستەمی دەماری ناوەندی دەوروژێنێت، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی هەیە لە سەر ئاستی هۆشیاری، واتە  ئاستی هۆشیاری زۆر دەکات.

خواردنەوەی قاوە هاریکاریی سووتاندنی چەورییە زیادەکانی جەستە دەکات، هەروەها تەندروستیی دڵیش مسۆگەر دەکات، بەڵام ئەو کەسانە کە پێویستە لە خواردنەوەی قاوە پارێز بکەن، بریتین لە کەمخوێنەکان، ئەو کەسانە کە دڵەڕاوکێیان هەیە، هەروەها کەسانێک کە تووشی پووکانوەی ئێسکەکان بوونە، نابێت بە هیچ شێوەیەک قاوە بخۆنەوە.

Back to top button