هەزاران هاووڵاتی و بیانی سەردانی مەزاری بارزانیی نەمر دەکەن

هەزاران هاووڵاتیی کوردستان لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی بارزانیی نەمردا، سەردانی مەزارەکەی دەکەن.

وەک نەریتێکی ساڵانە، لە رۆژی 1ـی مانگی 3، هاووڵاتییانی کوردستان و میوانانی بیانی بۆ یادکردنەوەی خەبات و قوربانیدانی مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد، سەردانی مەزارەکەی لە گوندی بارزان دەکەن.

هاووڵاتییانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان بە پۆشینی جلی نەتەوەیی و ئایینیی خۆیان و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، دروود بۆ گیانی مەلا مستەفا دەنێرن.

مەلا مستەفا لە 14.3.1903 لە گوندی بارزانی لە دایک بووە و لە 1.3.1979 بەهۆی نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

 

Back to top button