بارزانی نه‌مر، كوردی له ژێر ده‌ستی بۆ سه‌ربه‌ستی رزگار كرد
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى
كه‌سایه‌تی بارزانی وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك. وه‌كو رێبه‌رێك و پێشه‌وایه‌كی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده بێ پسانه‌وه رابه‌رایه‌تی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌كی كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ په‌ڕتووكێك یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بنووسرێت، به‌ڵكو ده‌كارێت ده‌زگه‌ی تایبه‌ت و سه‌نته‌ری زانستی بۆ دابمه‌زرێت و به‌رده‌وام تۆژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له یاده‌وه‌ری مێژوودا به نه‌مری بمێنێته‌وه‌و، هه‌میش له رێگه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌وه به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا بكرێت و په‌ندو ئامۆژگاری و ئه‌زموونه‌كانی ببێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی له ئه‌زله‌وه فرچكی به ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌و ئازار بڕاوه‌و، به‌رده‌وام پێویستی به‌رێبه‌رو سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌كی بێوێنه‌ی وه‌كو مسته‌فا بارزانییه..
قه‌ده‌ر وابوو، یان رۆژگار وای هێنا گیانی به‌رخودان و هه‌ستی به‌رنگاربوونه‌وه‌و ناهه‌قی قبووڵنه‌كردن له‌ناخی ئه‌و كه‌سه‌دا گێنگڵ بدات و په‌سنی سه‌ركرده‌و رێبه‌رو پێشه‌وا ببه‌خشێته بارزانی و بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ری مێژوویی‌دا بیكاته سومبلی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیی و شانازی پێوه‌بكات كه توانی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕ‌و تێكۆشه‌ر له مه‌یدانی كوردایه‌تیدا رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات، یان دیاره بارزانی هه‌ر خودی خۆی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمی بووه‌و، مه‌یدانی تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ بووه به قوتابخانه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ فێربوون و ئه‌زموونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، تاكو ئه‌ستێره‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌و وه‌كو رێبه‌رێك و تێكۆشه‌رێك و سه‌ركرده‌یه‌ك له مه‌یدانی كوردایه‌تیدا بدره‌وشێته‌وه‌و شێرانه رابه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی بكات دژ به سته‌م و زوڵم و چه‌وسانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارزانی له‌نێو خودی كوردستاندا گیانی برایه‌تی و هاوكاری له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئایینه جیاوازه‌كان و كه‌مه‌نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان پاراستووه، بۆ به‌رگری كردن له هه‌موو خاكی كوردستان به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو رۆڵه‌كانی ئه‌م كوردستانه‌ی كردووه، بۆیه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا نه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینانه بوونیان هه‌بوو بۆ به‌رگری كردن له‌م خاك و نیشتمانه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ لێهاتوویی و حه‌كیمی بارزانی وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕایه‌وه كه هه‌رگیز تا مردن درشمی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی له بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی جیانه‌كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند تووشی مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری زۆریش بهاتایه له لایه‌ن دوژمنه‌كانییه‌وه. به‌ڵام چونكه ئه‌و خاوه‌ن پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، بۆیه ئه‌و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه چه‌نده گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان گرنگه بۆ چاره‌نووسی میلله‌تی كورد له كوردستاندا.
بارزانی مسته‌فای نه‌مر…سه‌ركرده‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد بۆ نیوسه‌ده له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌ی كورد.هه‌ر له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ومه‌زنی هه‌بووه له بزاڤی نیشتیمانیی دیموكراتیی كوردستاندا. تاكو ئێستایش ڕووناكیی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌رده‌وامه له دابینكردنی ڕێگای سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد.
ئه‌ودا بارزانی پێشره‌وی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و نه‌خشـێنه‌ری شۆرشی گه‌لی كورد بوو. هه‌ر له سایه‌ی تێكڕای جیهان ئاشنای كێشه‌ی كورد بوو. بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچمان كرد پرسیاریان لێده‌كردین: ئێوه كێن، له كوێوه هاتوون؟ ئێمه‌یش هه‌ر كه ده‌مانوت ئێمه كوردین و خه‌ڵكی كوردستانین. یه‌كسه‌ر به‌دواماندا ده‌یانوت : ئا…بارزانی، بارزانی.
بارزانی مسته‌فا ،نموونه‌ی ئه‌و كورده‌یه كه نیوسه‌ده‌یه‌ك خه‌باتی ڕزگاری گه‌له‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد. پارت لای ئه‌و ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌ك بوو، ئاره‌زووی ده‌سه‌لإتی نه‌بوو، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆنه‌ویست بوو ، زۆر ڕكی له‌وه ده‌بووه‌وه كه به سه‌رۆك یان مامۆستا بانگیان ده‌كرد.
گه‌وره‌یی بارزانی له‌وه‌دابوو كه لێزانانه توانیبووی بڕوای نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بئاوێزێنێت. چونكه
به‌خۆی جگه‌له‌وه‌ی مه‌لایه‌كی ته‌واوبوو و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئایینی ئیسلامی پیرۆزبوو، به‌دنیا دیده‌ییشی سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانیی بوو. واته كوردایه‌تی و ئیسلامێتی لای جیانه‌ده‌بووه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌یش كه ڕێز‌و حورمه‌تی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌و ئایین و ئایینـزایانه‌یتر كه له كوردستاندا هه‌ر له دێرڕۆژگاره‌وه هه‌بوون. یه‌كێ له‌و گوزاره به‌نرخانه‌ی كه لێی بیسترابوو ده‌یوت: ده‌گونجێت قورئان ده‌ستوور بێت بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن.
به‌ڕاستی كه‌سایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌ر بوو. هه‌میشه هه‌وڵیده‌دا داد بچه‌سپێنێت، كه‌س مافی كه‌س زه‌وت نه‌كات، كه‌س به‌ناهه‌ق هه‌ڵنكوتێته سه‌ر كه‌سیتر. جارێكیان پێشمه‌رُگه‌یه‌ك له‌ده‌ست لێپرسراوێك سكالإی بۆ ده‌بات كه به‌ناهه‌ق لێیدابوو. ئه‌ویش دوای لێكۆڵینه‌وه بڕیاری سزادانی ئه‌و لێپرسراوه ده‌دا.
.
تێڕوانینی بارزانی بۆ كێشه‌ی كورد هه‌ر باشوری كوردستان نه‌بوو ، به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری كوردستان ئه‌و دروشمی بوو به‌گشتی. ڕاسته دروشمی دیمكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كورستان )) ی به‌رزكدبووه‌وه به‌لإم دووربینی ئه‌و بۆ كێشه‌كه دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیی كورد بوو له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا. به‌لایه‌وه مافێكی ڕه‌واو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه پشتگیری له بزاڤی نیشتیمانپه‌روه‌یی كوردستان بكات له گشت پارچه‌كاندا.