راگەیەندراوێك لە فراکسیۆنی پارتییەوە
فراکسیۆنی پارتی راگەیاندراوەکەی لە درەنگانی شەوی پێنجشەممە 28-2-2019 بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، لە ساڵوهگهری کۆچی دوایی مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، ”جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکەینەوە“.
دهقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی:
ڕاگهێنراوی فراکسیۆنی پارتی
لهساڵوهگهڕی کۆچی دوای بارزانی نهمر
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 40ـەمی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، باوکی ڕۆحیی کورد و ڕێبەری بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان، جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکەینەوە.
کۆچی دوایی بارزانی نهمر زیانێکی گەورەی لە شۆڕش و گەلی کوردستان دا، بەڵام بە حیکمەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، ئیڕادهی خهڵکی کوردستان و ئازادیخوازان جارێکی دیکە شۆڕشی گەلی کوردستان لە دژی ستەم و داگیرکاریی بەعس، دەستی پێ کردەوە.
بارزانی نەمر وەک ڕێبەر و پێشمەرگەیەک هەموو ژیانی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان دۆزه ڕهواکهی تەرخان کردبوو، ئێمەش لە فراکسیۆنی پارتی وەک شوێنکهوتووێکی ئەو ڕێ و ڕێبازە، پابەندیی خۆمان بە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە پەرلەمان و عهدالهتی بارزانی نهمر، دووپات دەکەینەوە.
لەو یادەدا، هیوادارین هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەکگوتاری کار بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکان بکەنەوە، کە بارزانی ئامادە نەبوو سازش لەسەر بستێکی هیچ ناوچەیەکی کوردستان بکات.
دروود بۆ ڕۆحی ڕابهرو سیمبوڵی نیشتمانی و نهتهوهیی بارزانی نهمرو تێکڕای شههیدانی کورد و کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی
له پهرلهمانی کوردستان