سبه‌ى پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە

بڕیارە سبه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆ ببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن بۆ كۆتاهێنان بە كێشەكان.

(خواكـورك) له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵایی ناو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان زانییوویه‌تی، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارە به‌یانى كۆ ببنەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتى، شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و بڕیارە لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و تایبەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە بكەن.

ئەو كۆبوونەوەیەی یەكێتی و پارتی لە كاتێكدایە دواین كۆبوونەوەیان لە 18ـی شوبات بوو كە نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێك، بۆیە كێشەكانی نێوانیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، پێشتر پارتی و یەكێتی ڕێككەوتنێكی 18 خاڵییان هەبوو لە نێوانیاندا، بەڵام یەكێتی لە ڕێككەوتنەكە پەشیمان بووەتەوە كە لە ڕۆژی پێنجی شوبات ڕێككەوتنەكەیان ئەنجام دا.

 

Back to top button