بەوێنە،،بەهەزاران هاولاتی لەهەرچوار پارچەی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لەبارزان كرد
ئەمڕۆ 40 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی مستەفا بارزانیی سەرکردەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و وەک رێزگرتن و یادکردنەوەیەک، ھەزاران ھاووڵاتی لە چین و توێژەکانی کوردستان روویان لە بارزان کرد بۆ سەردانی مەزاری نەمران.
مستەفا محەمەد عەبدولسەلام، لە لە 14ی ئاداری 1903 لە گوندی بارزان، لەدایکبووە و هەر لە سەەتای لاوێتییەوە بەشداریی و سەرکردایەتیی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستانی کردووە و لە رۆژی 1-3-1979، کۆچی دوایی کرد.
ساڵانە بۆ دووپاتکردنەوەی سۆز و وەفاو وەک رێزگرتنێک لە خەبات و بەرخودانی، بە ھەزاران کەس لە چین و توێژەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان روودەکەنە بارزان بۆ سەر مەزاری نەمران.