ئومێد خۆشناو: لایه‌نه‌كان كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌شڵی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ لێژنه‌ هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندووە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ لێژنه‌ هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی، دیاریكردنی ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان به‌ پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.

خۆشناو په‌یوه‌ست به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گوتی، تا ئێستا هیچ پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، چونكه‌ بابه‌تێكی نیشتیمانیه‌‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌موو لایه‌كمان و به‌ تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هانگاوی بۆ ده‌هاوێژین.

Back to top button