سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان: ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بۆته جێی ئومێدی خه‌ڵك

سه‌عات ۱۰ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه تایبه‌تبوو به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی و بڕگه‌ی دووه‌میش تایبه‌تبوو به‌كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن و دوا بڕگه‌ش وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو.
دوای خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق.
دواتر سكرتێری په‌رله‌مان كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و هه‌روه‌ها ناوی ئه‌ندامانی ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى راگه‌یاند.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌خۆمان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی یاسادانانی به‌هاره‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و خوله‌دا پڕۆژه و پێشنیازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیانی خه‌ڵكی، به‌چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی میری ببنه ئه‌وله‌وییه‌ت و كاری له‌پێشینه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به‌گیانی هه‌ستكردنی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانییه‌وه كاربكه‌ن بۆ پێكه‌وه سازان و كاركردن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه، وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین رۆڵی خۆمان بێلایه‌نانه وه‌ك راوێژكار و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن و سازان كار ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتیشی: ئه‌م خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه بۆته جێی ئومێدی خه‌ڵك و بۆیه هیوادارین هه‌موومان پێكه‌وه له‌ئاست ئه‌و ئومێده‌دابین.
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی په‌ره‌له‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا مه‌بده‌ئی كاری پێكه‌وه‌یی و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌خه‌ینه پێشه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ر له‌ئێستاوه پرۆسه‌ی چاكسازیی به‌هاوكاریی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌ستپێكردووه‌و هیواداریشین سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش هاوكاریی پرۆسه‌كه بن.
دوای ته‌واوبوونی وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له‌ساڵی یه‌كه‌م خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات.