نرخی نەوت زیاتر هەڵكشا
دوای ئەو دابەزینەی لە یەكەم رۆژی ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسە تۆمار كرا، نرخی نەوت هەڵكشا و كەمێك لە دابەزینەكەی قەرەبوو كردەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كی ئادار، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی دنیا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ر كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به ٥۷ دۆلار و ٤۰ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به ٦٦ دۆلار و ٥۷ سه‌نت فڕۆشرا.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتلە چەند رۆژی رابردوودا بۆ دوایین ئاماری هەناردەی نەوتی ئۆپێك دەگەڕێتەوە كە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی.
سعوودیە بەڵێنی داوە هەندێكی تر لە بەرهەمهێنانی نەوتەكەی كەم بكاتەوە و رووسیاش هاوكاری دەربڕیوە. سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا و ئێرانیش بە هۆكاری تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژمار دەكرێت.
بازاڕی نەوت لە دنیا پشت بە خستنەڕوو و داخوازی دەبەستێت و هەر كاتێك ئاستی خستنەڕوو كەمی كرد، ئەوا نرخی نەوتیش بەرز دەبێتەوە.