كەركووك .. گەنجێكی كورد بە دەستی عەرەبێك كوژرا

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ لە نزیک پردی بازگەی لەیلان، گەنجێکی عەرەبی دانیشتووی گەڕەکی ڕووناکی شاری کەرکووک بەناوی ئەحمەد ساڵح سالم، هێرشی کردووەتە سەر گەنجێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی بە ناوی زیاد ئازاد ڕەمەزان و بە سەختی برینداری کردووە.

گەنجە کوردەکە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکووک کراوە بۆ چارەسەرکردن، بەڵام لەوێ گیانی لە دەستدا وە بکوژە عەرەبەکە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ڕۆژی ۲۷ـی ۱۰ـی ۲۰۱۷ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ـی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕای گەیاند: ”هۆکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر مام جەلال لە ژیان بووایە، ئەو گرووپەی نێو یەکێتی وەک خیانەتکار سزا دەدا.

Back to top button