مەلا بەختیار: توركیا بۆ كوردەكان زۆر خراپ بووە بەڵام ئێران بۆ كوردەكانی خۆی زۆر باش بووە
خواكوڕك
لەمیانی دیمانەیەكی دا مەلا بەختیار دەلێت توركیا بۆ كوردەكانی ناوەخۆی وڵاتەكەی و كوردانی سوریا، زۆر خراپە و بەڵام ئێران پێچەوانەیە و بۆ كوردەكانی ناوەخۆی زۆر باشە و پەیوەندی باشیشمان لەگەڵ ئێران هەیە و دەلێت بەداخەوە توركیا دژایەتی كوردی سوریا و ناوخۆی دەكات، دژی هەرێمی كوردستانیش هەنگاو هەڵدەگرێت، بە توندی دژی مادەی 140ە، بەڵام ئێران بەردەوام یارمەتی كوردی عیراقی داوە و پەیوەندی باشی هەیە لە گەڵی، پێشی خۆشە كوردی توركیا و سوریاش سەركەون و بە مافەكانی خۆیان بگەن، بەڵام ئایا توركیا قەت ئەم پشتیوانیانەی لە كورد كردووە؟ توركیا بەردەوام خەریكی پیلانگێڕیە لە دژی كورد لەم كارەش ناتوانێت دەستهەڵبگرێت.
بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقی ئێرانی، كە لە رۆژی شەممەی 12ی 11 بڵاو كراوەتەو دەلێت “بەهۆی هاوپەیمانی نێوان گۆڕان و یەكێتی، نێوانی پارتی و یەكێتیش ئاڵۆز بوو و، دەلێت دۆخەكە یەكجار ئاڵۆزە، دوای دامەزراندنی حكومەتی بنكەفراوان پارتی و گۆڕان نێوانیان تێكچو، دواتر بەهۆی هاوپەیمانی نێوان گۆڕان و یەكێتی، نێوانی پارتی و یەكێتیش ئاڵۆز بوو، دۆخەكە یەكجار ئاڵۆزە، وەك یەكێتی هەوڵدەدەین رێگەی میانە بگرینەبەر و ببینە هەوێنێك بۆ لێكنزیكبوونەوە.
مەلا بەختیار لە كۆتاییدا سەبارەت بە ناكۆكیەكانی ناو یەكێتی دهڵێت، دۆخەكە روو لە باشتربوون دەڕوات و بەرلەوەی بێم بۆ ئێران سەردانی كۆسرەت رەسوڵم كرد و هەروەها كۆسرەت رەسوڵ لە گەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چەندین دانیشتنیان پێكەوە بووە و دانوستانەكان درێژەی هەیە. دڵنیاشم یەكێتی ناو یەكێتی پارێزراو دەبێت، هیواشم پێی هەیە، كە چارەسەر دەبێت.