چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ ئازاری ددان
ئازاری ددان بەشێوەیەکی گشتی بێزارکەرە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە نەتوانێت خواردن بە ئاسانی بخوات، ره‌نگه هه‌ندێك جار زۆر به‌تین بێت ئازاره‌كه‌ی و هه‌ندێك جار كه‌م بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئازاری ددان بكه‌یت ده‌توانیت دوور له به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیای و زیانبه‌خش ئه‌م ئاوێته سروشتیانه به‌كاربهێنیت.
به‌كارهێنانی خه‌یار بۆ ئازاری ددان زۆر به‌سوده، ده‌كرێت پارچه‌یه‌ك خه‌یاری بچوك بخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و زوو زوو پارچه خه‌یاره‌كه نوێ بكه‌یته‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاره‌كه‌ی نامێنێت.
به‌كارهێنانی نه‌عنای وشك و سیری عه‌جه‌م یان ئاو و خوێ، كه باشترین چاره‌سه‌رن بۆ هه‌وكردنی پوك و ددان یاخود ده‌ركه‌وتنی بڵق و هه‌ڵئاوسانی پوك، به دانانی كه‌مێك نه‌عنای وشك یان سیری عه‌جه‌م بۆ شوێنی ئازاره‌كه له‌گه‌ڵ دووباره كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له رۆژێكدا، دواتر وه‌ردانی ئاو خوێ له ده‌م و ددان.
مێخه‌ك یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره رووه‌كیه‌كان بۆ ئازاری ددان، جگه له‌وه‌ی بۆنێكی خۆشی هه‌یه و ده‌توانیت بیخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.
سیر پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی، یه‌ك له‌و نه‌خۆشیانه ئازاری ددان و پوكه كه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ده‌توانیت به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێخه‌ك یان خوێ و ئاو به‌كاربهێنیت.
به‌كارهێنانی بیبه‌ری وشكراو بۆ ئازاری ددان چونكه برێكی زۆر مادده‌ی “كركمین” تێدایه، ده‌توانیت كه‌وچكێكی بچوك بیبه‌ری وشكی هارراو له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه و دواتر بیده له جێگه‌ی مه‌به‌ست به لۆكه.