بۆچی هەندێکجار پیاوان تووشی خەمۆکی دەبن لە پاش هاوسەرگیری؟

خەمۆکی لەدوای هاوسەرگیری، حاڵەتێکی دەروونی باوە کە رووبەرووی خانمان و پیاوانیش دەبێتەوە بەشێوەی جیاواز، بەڵام لەم بابەتەی ئەمڕۆدا پێگەی ounousa باس لە هۆکارەکانی خەمۆکی دەکات لە پیاوان، پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری:

1-لەماوەیەکی کەمدا دەکەوێتە ژێر بەرپرسیاریەتی و قوربانیەکی زۆرەوە، لەکاتێکدا لە رابردوودا بەوشێوە نەبووە.

2-یەکێک لە هۆکارەکانی خەمۆکی، فەرامۆشکردنیەتی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و پێنەدانی سۆز، سەرەڕای ئەوەی لە ماڵێکدا پێکەوە دەژین.

3-هەندێک لە پیاوان لەناو خێزانێکی گەورە ژیاون و پەیوەستن بە دایک و باوکیانەوە، کاتێک دوردەکەونەوە و خێزانێکی بچوک دروستدەکەن، توشی بێزاری دەبن.

4-بێگومان سەرەتای هاوسەرگیری بە کۆمەڵێک کێشەی سادە دەستپێدەکات، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەروون هەیە و بێزاردەکات.

5-کاتێک هاوسەرگیری دەکات رووبەرووی پەستانێکی زۆر دەبێتەوە، ئەگەر لە هەمانکاتدا تووشی کێشە بێت  لە کارەکەی، یان لایەنی ماددی لاوازبێت، بێگومان تووشی خەمۆکی دەبێت.

6-رووبەرووبوونەوەی گرفت لەگەڵ خێزانی هاوسەرەکەی.

7-کێشەی سێکسی و هەستکردن بە نائارامی.

Back to top button