ماچکردن نۆ سودی تەندروستی هەیە

ماچ، ئامرازێکە بۆ دەربڕینی هەست و خۆشەویستی نێوان دوو هاوسەر، بەڵام لەرووی تەندروستیشەوە سودی هەیە.

1-لە یەک خولەکدا دەبێتەهۆی سوتانی 2-3 کالۆری، کرداری هەرس هەناسەدان چالاکدەکات.

2-هۆکارێکە بۆ زیادکردنی سۆز و خۆشەویستی، چونکە رێژەی هۆڕمۆنی “ئوکسیتوسین” زیاددەکات” کە بەهۆڕمۆنی خۆشەویستی ناسراوە.

3-یاریدەی چالاکبوون و بەهێزکردنی لایەنی سێکسی هەردوو دوو هاوسەر دەدات، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە.

4-باشترین چەکە دژی نەخۆشیەکان، چونکە بەرگری لەش بەهێزدەکات، رژێنەکان چالاکدەکات.

5-هەستی ئاسوودەیت پێدەبەخشێت و لە دڵەڕاوکێ دووردەخاتەوە.

6-هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جەستەیی، چونکە رێژەی هۆڕمۆنی دوبامین و سیرتونین زیاد دەکات، کە کاریگەری لەسەر سڕکردنی هەستەکانی لەش هەیە.

7-کرژبونی ماسولکەکان و سەرئێشە کەمدەکاتەوە، بەتایبەت لەکاتی سوڕی مانگانەی خانمان.

8-بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان، ماچ پێنج ساڵ لە تەمەن درێژ دەکات.

9-باشترین راهێنانە بۆ ماسولەکانی دەموچاو، سوڕی خوێن چالاکدەکات.

Back to top button