شه‌ش له‌ سودەکانی خواردنی سپێناخ بۆ ئافره‌تی دووگیان

سپێناخ، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی سەوزە بۆ تەندروستی لەش، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامینی لەخۆگرتووە، وەک ڤیتامین سی و بی، لەهەمانکاتدا ترشی فۆلیک کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلەدا، بەتایبەت لە مانگی یەکەمدا، هەربۆیە گرنگە سپێناخ بکرێتە پێکهاتەیەکی سەرەکی بۆ ژەمەکانی خانمانی دووگیان.

سوودە ناوازەکانی سپێناخ بۆ خانمانی دووگیان:

1-سپێناخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و جی و بی یەک و دوو سێ، لەهەمانکاتدا سۆدیۆم و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و مەگنیسۆم، کە سەرجەمیان رۆڵێکی سەرەکیان هەیە لە گەشەکردنی کۆرپەلەدا لە کاتی دووگیانیدا.

2-بەهۆی بوونی ترشی فۆلیکەوە، کۆرپەکە لە لەبارچوون دەپارێزێت و خڕۆکە سورەکانی خوێن چالاکتدەکات، هاوکات یاریدەی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات بەشێوەیەکی تەندروست و رێک.

3-سپێناخ دەوڵەمەندە بە “پیتا کارۆتین” کە رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە گەشەکردن و دروستبونی سییەکانی کۆرپەلە بەشێوەیەکی تەندروست.

4-سپێناخ کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی ئێسک و ددان و ماسولکەکانی دایک و کۆرپەلە، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم.

5-بەهۆی بوونی پێکهاتەی دژەئۆکسان و هەوکردن، ئازاری منداڵبوون بۆ دایکان کەمدەکاتەوە.

6سیستمی بەرگری لەش بەتایبەت دایک بەرزدەکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە.

Back to top button