بەریتانیا .. كاریگەرییەكانی قەدەخەكردنی جگەرەكێشان دەركەوتن
توێژینەوەیەك لە بەریتانیاوە دەڵێت بەهۆی قەدەخەكردنی جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانی بەریتانیا لەساڵی 2007 ەوە، تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە رێژەی 42% كەمیكردووە.
پسپۆڕان دەڵێن كاریگەری بەهێزی قەدەخەكردنی جگەرەكێشان زیاتر لەسەر ئەوانە دەردەكەوێت كە جگەرەكێش نین، چونكە پێشووتر بە ناچاری دووكەڵی جگەرەی كەسانی دیكەیان هەڵدەمژی بێئەوەی خۆیان جگەرەكێش بن.
توێژینەوەكە لەسەر 57 هەزار كەس لە لیڤەرپووڵ-ی بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە بەهۆی قەدەخەكردنی جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانی بەریتانیا لە ساڵی 2007 ەوە، داخڵبوونی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بە رێژەی 42% لەنێو پیاوان و 43% لەنێو خانمان كەمیكردووه
لە ئەمریكاش دەركەوتووە لەو ناوچانەی قەدەخەی جگەرەكێشانیان سەپاندووە، تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بە رێژەی 14% كەمیكردووە.