تایبەت بە پیاوان …شەش ڕێنمایی پیربونت دوا دەخات
زۆرینەی پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن هەموو كات وەك كەسێكی تەمەن 30 ساڵ دەربكەون چونكە ئەو تەمەنە مانای پێگەیشتن و بەهێزی دەبەخشێت لای پیاوان، خانمان پەنا دەبنە بەر كەرەستەكانی جوانكاری بۆ ئەوەی وەك كەسێكی گەنج و جواندەربكەون بەڵام پیاوان ناتوانن هاوشێوەی خانمان كەرەستەكانی جوانكاری بەكاربهێنن لەبەر ئەوە باشتر وایە سوود لەم چەند نهێنیە وەربگرن بۆ ئەوەی وەك كەسێكی گەنج بمێننەوە .
1- نوستن : بۆ ئەوەی جەستەت زوو تێكنەچێت و ڕوخسارت وەك كەسە بەتەمەنەكان دەرنەكەوێت ئەوە باشتر وایە شەو و ڕۆژی 8 كاتژمێر بخەویت ئەمە پارێزگاریت لێدەكات لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی .
2- جگەرە كێشان : پیاوان ئاگادارن جگەرەكێشان هۆكارە بۆ دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەخت ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە گەنجیت بكەیت ئەوە جگەرە مەكێشە .
3- خواردن : خواردنی خۆراكی تەندروست و خواردنەوەی دوو لیتر لە ئاو لە ڕۆژێكدا پێست تەندروست دەكات و جەستە چالاك دەكات .
4- خۆت دوور بگرە لە توڕەی و نائارامی دەرونی چونكە ئەم دوو دۆخە دەرونیە هۆكارن بۆ پیری پێش وەخت ئەوەندەی دەتوانیت خۆت دوور بگرە لە پەستانی دەرونی .
5- خۆشەویستی : ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی ژیان ئەو كەسانەی ژیان لەگەڵ خۆشەویستیان بەسەر دەبەن ئەوە هەمیشە هەست بە دڵنیای دەكەن و كەسانی عاشق هەنیشە گەنج دەردەكەون .
6- ناوبەناو سەردانی پزیشك بكە و خۆت پشتگوێ مەخە ، سێ مانگ جارێك چەند پشكنینێك هەیە پێویستە ئەنجامیان بدەیت و هەركات هەستت بە ئارزار كرد لە هەر شوێنێكی جەستەدا ئەوە زوو سەردانی پزیشك بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست .
سەرچاوە:صحتی