ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
باڵوێزی توركیا له عێراق كاتی سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق ئاشكرا كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه بڕیاره دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، سه‌ردانی به‌غدا بكات.
فاتح یلدز باڵوێزی توركیا له عێراق له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاشكرای كرد، سه‌ركۆماری توركیا دوای هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی توركیا بڕیاره له سه‌ردانی عێراق بكات، گرنگی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌یشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئێران دووپات كرده‌وه، به تایبه‌ت له نێوان عێراق و توركیا و ئێران، هاتنی سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانی و دواتریش هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا زۆر گرنگن بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان.
باڵوێزی توركیا باسی له به‌شداری ئه‌نكه‌ره له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانی ناوچه ڕزگاركروه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له كوێت كرد و گوتی، پێنج ملیار دۆلارمان خستووه‌ته ڕوو تا له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان پرۆژه‌ی ستراتیجی پێ ئه‌نجام بده‌ین، له دروستكردنی شه‌قام و ڕێ و بان و په‌ره‌پێدانی بواری هاتوچۆ و دروستكردنی فڕۆكه‌خانه و دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له مووسڵ.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات كه گرفتێكی گه‌وره‌ی نێوان عێراق و توركیایه یلدز گوتی، گفتوگۆ و سه‌ردانه‌كانی تیمی عێراق و نوێنه‌ری سه‌رۆكی توركیا بۆ كاروباری ئاو به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌نداوی ئه‌لیسۆ تا ئێسته پڕ ئاو نه‌بووه، له كاتێكدایه ڕۆژانه ملیۆنان دۆلار به كاره‌با ده‌ده‌ین، وه‌ستاندنی پڕكردنی به‌نداوه‌كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه نامانه‌وێ له‌سه‌ر حسابی عێراق خۆمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین، به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و پێش بچین.