د.به‌شیر حه‌داد: پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له مانگه‌كانی داهاتوو ده‌گات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایدهگهێنێت، هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ته‌واوبووه و ته‌نیا ره‌وانه‌كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌وله مانگه‌كانی داهاتوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گات.
به‌پێی هه‌واڵێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران كه سه‌دان ملیار دیناره، ته‌واوبووه و ته‌نیا ره‌وانه‌كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان ماوه، له مانگه‌كانی داهاتوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گات چونكه بڕیاردراوه و پاره‌كه خه‌رجده‌كرێت.
راشیگه‌یاندووه، بۆ ئه‌م مه‌سته هه‌وڵی باشیان داوه‌و سه‌ردانی وه‌زیری داراشییان كردووه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
هه‌روه‌ها حه‌داد داوا له جووتیاران ده‌كات كه چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕوان بوونه، دوو بۆ سێ مانگی دیكه‌ش ئارامبگرن و چاوه‌ڕێ بكه‌ن.