شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤۸ كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ وەگەری نمە بارانبارن، لە ناوچە شاخاوییە سنورریەكان ئەگەری بەفربارین ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێەوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا بێت و لە كات و شوێنی جیا جیا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

Back to top button