نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ۲ـی ۲۰۱۹ دیاریکرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەهەماهەنگی لێژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان لەپارێزگای هەولێر وئەنجومەنی مۆلیدەکان نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ۲ـی ساڵی ۲۰۱۹ راگه‌یاند به‌م شێوه‌یه‌:

نرخی یەک کاتژمێرکارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان ٤۰ دیناردیاریکرا بۆ مانگی شوبات ۲۰۱۹

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەهەماهەنگی لێژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان لەپارێزگای هەولێر وئەنجومەنی مۆلیدەکان  خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆهاوڵاتیان لەمانگی ئاداری ۲۰۱۹  راگه‌یاند  بەم شێوەی خوارەوەیە:

۱ـ ئەوگەڕەکانەی لەفیدەری کارەبای نیشتمانی کێشەی بارزۆریان هەیە لەکاتژمێر(٥)ی ئێوارە تاوەکو (۱)ی شەو کارەبای مۆلیدە بەهاوڵاتیان دەدرێت:

۲ـ ئەوگەڕەکانەی لەفیدەری کارەبای نیشتمانی کێشەی بارزۆریان نیە بەیانیان لەکاتژمێر(٦:۳۰)ی بەیانی تاوەکو (۸:۳۰) بەیانی کارەبای مۆلیدە دەبێت وەلەهەمان ڕۆژ لە کاتژمێر(۱)ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو(۱)ی شەو هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی پچرا دەبێ خاوەن مۆلیدە کارەبا بەهاوڵاتیان بدات.

Back to top button