یەكێتی دەستی بە پلانی (R) كرد

 

دوای ئەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ڕاگەیاندنەكانیەوە دەنگۆی بۆنی چەند پلانێكی بەدیلی بلاوكردەوە، چاڵاكوانانی سوشیاڵ میدیا پێیان وایە ئێستا یەكێتی گەڕایەوە سەر پلانی R كە ئەویش گەڕانەوەیە بۆ لای پارتی.

بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لە سەرەتای گفتوگووكانی پێكھێنانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانانەوە، بە بەردەوامی ئاماژەی دوو ئیدارایی یان بابەتی هەرێمی سەربەخۆ دەکەن و هەڕەشەی بوونی پلان (بی) و پلان (سی) دەکەن بۆ ناچارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکوو بە داواکارییەکانیان ڕازی بێت و، لە پشكی خۆیان زیاتر پۆستیان پێ بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە لە دوو رۆژی ڕابردوودا وەفدێكی ئەو حزبە سەردانی بەغدایان كرد بۆ ئەوەی لە رێگای حكومەتی ناوەندەوە پارێزگاری كەركوك دابنێت، بەلام بەرپرسانی حكومەتی عێراق بە وەفدی یەكێتیان ڕاگەیاندبوو”چارەسەر تەنھا ئەوەیە لەگەل پارتی رێكبكەون”.

لەم باریەوە چاڵاكوانانی سوشیاڵ میدیا بە تەنزەوە دەلێن:”یەكێتی تا پلانی (X-Y-Z) بڕوات ناگاتە ھیچ ئامانجێك، ناچار دەبێت پلانی (R)ـو گەڕانەوە بۆ لای پارتی جێبەجێ بكات.

لە لایەكی ترەوە ئەمیری حاجی کەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە سۆران ڕایگەیاند: ”ھەڵەی زۆر کراوە و دەبێ بیرێکی ئاقڵانە بکەینەوە و ھەڵەکان چارەسەر بکەین، ئەو ھەڵانەش بە عینادی و دواخستنی پرۆسەی سیاسی چارەسەر نابێ“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ”ئەو سەردەمە بەسەرچووە خەڵک گوێ لە پلانی بی و سی و دروستکردنی چەند ھەرێمێک لەناو ھەرێمی کوردستان بگرێت، ئەمە بە ھەوڵێکی نەزۆک دەبینم و زیاتر بۆ ماندووکردن و ئازاردانی خەڵکە، ئەگەرنا لە ڕابردوو دوای شەڕی ناوخۆ، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ یەکگرتنەوەی ئەم ھەرێمە بووە و ئامادەکاری کراوە و ھەنگاوی باش نراوە، تازە بەتازە دێت لەسەرەوە ھەڵی بوەشێنێتەوە، ئەمە خزمەت بە خەڵک و ھەرێمی کوردستانیش ناکات“.

Back to top button