ئێران هەڕەشە لە ریپۆرتەری نەتەوەیە یەكگرتووەكان لە وڵاتەكەی دەكات, دەڵێت چیتر هاوكاری ئەو ریپۆرتەرە ناكەن

 

دوای ئەوەی رێپۆرتەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندبوو، تاران پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نابێت كە تایبەت بوون بە راگرتنی لە سێدارەدانی منداڵان و ئاشكرای كردبوو، ئێستا 85 منداڵ لە بەندیخانەكانی ئێران چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدانن, ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ھەڕەشە لە ریپۆرتەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دەكات و رایدەگەیەنێت، چیدیكە یارمەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ناكەن.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، جاوید رەحمان، ریپۆرتەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، زانیارییەكان لە سەرچاوەی باوەر پێكراو وەرناگرێت و لەدەرەوەی یاسا رێگەپێدراوەكان لەدژی ئێران قسە بۆ راگەیاندنەكان دەكات.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ھەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئێران ھاوكارییەكانی لەگەڵ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان رادەگرێت.

Back to top button