حەشدی شەعبی تیمێكی رۆژنامەوانی كەناڵی KNN لە خانەقین دەڕفێنێت و تا ئێستا بێسەرو شوێنن
دوای ئەوەی بەمەبەستی كارێكی ڕۆژنامەوانی تیمێكی سەر بە كەناڵی (KNN)ی بزووتنەوەی گۆڕان چوونەتە شاری خانەقین بۆ تۆماركردنی بەرنامەیك,لە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە دەستگیركراون و تاوەكو ئێستا ئازاد نەكراون.
ھەڵۆ ئەبوبەكر، بەڕێوبەری ھەواڵی كەناڵی (KNN) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە(٢-٣-٢٠١٩) تیمێكی كەناڵەكەمان بۆ تۆماركردنی بەرنامەی (دێ بەدێ) بەئاگاداری پۆلیسی ناوچەكە، چوونەتە ناوچەی خانەقین بەڵام لەلایەن چەكدارەكانی حەشدی شەعبیەوە تیمەكەی (KNN) دەستگیكراون”.
گوتیشی: “تاوەكو ئێستا تیمەكە ئازادنەكراون و ھەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ئازادكردنیان و داوادەكەین كارمەندەكانمان بەزووی ئازاد بكرێن”.
بەڕێوبەری ھەواڵی كەناڵی (KNN) ئاشكراشیكرد كە تیمەكە پێكهاتوون لە عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر، ئامادەكار و پیشكەشكاری بەرنامەی دێ بەدێ، ڕەوا ئەحمەد و سەركەوت كەریم كامێرامان، ھەردی عەتا شۆفێری كەناڵ.