21 كچ و منداڵی كوردی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگاركران

 

دوای ئەوەی هێ.ەكانی سوریای دیموكراتیك هێڕشیانكردە سەر دوا مۆلگەی تیرۆریستانی داعش لە باغۆزی جەزیرە لە وڵاتی سوریا, دەیان كەس كە پێشوتر لە لایەن داعش رفێنردابوون ئازاد كران لە نێوانیشیاندا 21 كچ و منداڵی شنگال لەدەستی داعش رزگاركران و گەڕانەوەی لای كەسوكاریان لە شنگال و ناو كامپەكانی دهۆك.
جیهان خدر، رزگاربووی دەستی داعش رایگەیاندووە: ” ئێمە لە باغۆز بووین، هەسەدە بە ئۆتۆمبێل ئێمەیان بردە ماڵی ئێزدییەكان و دواتر ئێمەیان هێنایە سەر سنوور، پاشان ئێمە بە كەسوكارمان شادبووینەوە”.

كەسوكاری ئەو رزگاربووانە بەشێكیان لە كەمپەكان دەژین و لە شوێنی جیاوازەوە بۆ پێشوازی منداڵەكانیان هاتوون.

لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال شەش هەزار و 417 كوردی ئێزدی كەوتنە دەستی داعش، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 371 كەس رزگاربوونە.

Back to top button