ئەم كەسانە فستق نەخۆن، بزانن لەبەر چییە ؟؟

لەگەڵ ئەوەی فستق خواردنێكی خۆشەو خەڵك بەشێوەی سادە دەیخۆن و هەندێك جاریش لە پاقلاوە دروست كردن بەكاردێت و لەهەندێك شیرنەمەنی دیكەش بەكاردێت، چونكە تامێكی خۆش دەبەخشێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش فستق هەندێك زیانی خۆی هەیەو پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین.

لەم بابەتە تیشك دەخەینە سەر گرنگترین زیانەكانی فستق :

  1. زۆر خواردنی فستق دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێشی مرۆڤ، چونكە رێژەیەكی زۆر لە كالۆری لە خۆ دەگرێت لەبەر ئەمە دەبێت بەشێوەیەكی هاوسەنگ بخورێت.
  2. فستقی فرێش رێژەیەكی كەم سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت، بەڵام فستقی سووركراو رێژەیەكی زۆر سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت و خواردنی رێژەیەكی زۆر لەم جۆرە فستقە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
  3. خواردنی رێژەیەكی زۆر لە فستق دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندان كێشە لە كۆئەندامی هەرس و هەندێك لەم كێشانەش بریتین لەمانە (گەورەبوونی سك، سك چوون، هەندێك جاریش زۆر خواردنی دەبێتە هۆی قەبزی، زۆر خواردنی فستق ئازار لە سكی مرۆڤ پەیدا دەكا).
  4. خواردنی فستق دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستیاری (حەساسیە) لەلای هەندێك كەس و لەوانەشە بە درێژایی ژیانی لەگەڵی بەردەوام بێت و كەسی تووشبوو نابێت بەهیچ شێوەیەك فستق و ئەو بەرهەمانە بخوات كە فستقی تێدایە، چونكە ژیانی دەكەوێتە مەترسی و ئەوانەی هەستیاریان (حەساسیەیان) بە فستق هەیە تووشی هەندێك حاڵەت دەبن لەوانە (تەنگەنەفەسی، كۆكەو تێكچوونی دەنگی، تەسك بوونی قورگ، رشانەوەو سكچوون، سووربوونەوەی چاوەكان، تاو لەرز، هەروەها دروست بوونی هەندێك پەڵە لەسەر پێست كە زۆر دەخورێت و لە زانستی پزیشكی بە شیری بەناوبانگە (Hives)، نزبوومبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
  5. فستق وەك چەرەزاتەكانی دیكە كەش و هەوای دەوروبەر كاریگەری لەسەر دروست دەكات و بەتایبەتی ئەگەر كەشەكە شێدار بوو و ئەمەش دەبێتە هۆی
  6. گەشەكردنی فتریات و دەردەدانی ژەهر و دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی.
Back to top button