ئەگەر گۆشتی سوور بخۆین، ڕووبەڕووی ئەم گرفتە دەبینەوە

توێژینەوەیەكی هۆڵەندی ئاشكرای كردووە، كە ئەو كەسانەی پرۆتینی ئاژەڵی زۆر دەخۆن، زیاتر ڕووبەڕووی گرفتی كەلەكەبوونی چەوری دەبنەوە لە جگەریانداو بۆ زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر دەتوانین ئەوان بەو كەسانەوە بەراورد بكەین كە پشت بە سەوزە وەك سەرچاوەیەكی پرۆتین دەبەستن.

توێژەران باس لە نەخۆشی چەوری سەر جگەر دەكەن كە پەیوەندی بە قەڵەوی و نەریتی خۆراكییەوە هەیە.

لەكاتێكدا كە پزیشكان ڕێنمایی دەدەن بە گۆڕینی ئەو نەریتە خۆراكییە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەسەلـمێندراوە ئایا ئەم گۆڕانكارییانە دەتپارێزێت لە ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە.

توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە، كە ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرەو پرۆتینی ئاژەڵی زۆر دەخۆن، زیاتر بە ڕێژەی لە (54%) تووشی چەوری سەر جگەر دەبنەوە بەراورد بەو كەسانەی كە كەمتر گۆشت بەكاردێنن.

Back to top button