ئەم 5 ئۆتۆمبێلەی ئەگەری دزینیان زیاترە
وێڕای ئەوەی هەندێك كەس پێیان وایە ئۆتۆمبێلە مۆدێل نوێكان پێكهاتەی تۆكمەو تازەیان تێدایەو بەرگرەی زۆر بارودۆخ دەگرن، بەڵام لێكدانەوەكەیان گشتگیر نییەو بەپێی دوایین لێكۆڵینەوە چەند جۆرێك لەو ئۆتۆمبێلانە ئەگەری دزینیان زیاترە.
كۆمەڵەی چاودێری كردنی بەكارهێنەران كە ناسراوە بە (ویش) رایگەیاندووە، نزیكەی پێنج جۆرە ئۆتۆمبێل ئەگەری دزینیان زیاترە لەجۆرەكانی تر، ئەوەش بەبێ بەكارهێنانی كلیل.
زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوەدەكەن، كە لە بەریتانیا هەریەكە لە ئۆتۆمبێلەكانی (گۆڵف، نیسان، فۆرد فۆكس، فۆرد ڤێستا، نیسان قاشقای) زیاتر دزیان لێكراوەو دزراون وەك لە ئۆتۆمبێلەكانی تر.
شارەزایان پێیان وایە ئەو ئۆتۆمبێلانە سیستەمی كارپێكردنی لەدوورەوەیان نییە، كە لە مۆدێلەكانی پێشووتر هەبووەو بەشێوەی ئامێرێكی گرانبەها كە لەڕێگەی ئۆن ڵاین دەكڕدرێت كۆنترۆڵی لاوازی سیستەمی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت و كاری دزی كردنەكە ئاسانتر دەكات.