کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤۸ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر ئاسمان ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ ھەیە، لە سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، بەڵام لە دھۆک لە زۆربەی کاتەکاندا باران دەبارێت، لە ھەندێک کات و ناوچە باران بە لێزمە دەبارێت، لەکاتی بارانبارینەکەش ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکە دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی باران و نمە باران ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک ئەگەری بەفربارین ھەیە.

Back to top button