مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

بڕیارە سبەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆ لە بارەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پرسی پارێزگای كەركووك.

بەگوێرەی زانیارییەكانی (خواکورك) بڕیارە سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر كۆ ببنەوە.

هەفتەی رابردوو کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی رایگەیاندبوو، ”بەم نزیکانە“ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆ دەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.

Back to top button