ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كانی دەستپێدەكاتەوە

ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لەهەفتەی داهاتوودا پشوەكانی كۆتایی دیت و وەرزی نویی كۆبونەوەكانی دەست پێ دەكاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی  راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یەكەم دانیشتنی دووەم وەرزی یاسادانان دەستپێدەكاتەوە.

محەمەد ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی شەممه‌ی داهاتوو 9ی ئاداری 2019، كاتژومێر یه‌كی دوای نیوەڕۆ، دەست بە كارەكانی دووەم وەرزی یاسادانانی ئەم خولە و دانیشتنەكانی دەكاتەوە.

 

Back to top button