یاریزانێکی پێشووی ریاڵ : دوای پێنج ساڵ ئێستاش نازانم بەیڵ لەکوێ یاری دەکات

پریدراگ میاتۆڤیچ دەڵێت تا ئێستا نازانم گاریس بەیڵ  لە چ پێگەیەک دا یاری بکات دەتوانێت ئاستێکی باش نیشان بدات..

میاتۆڤیچ لە نێوان ١٩٩٦-١٩٩٩ هێرشبەری ریاڵ مەدرید بووە و شەوی رابردوو لە کادیناسێر شیکردنەوەی بۆ یاری کلاسیکۆ دەکرد ناوبراو سەبارەت بە گاریس بەیڵ کە لەو یارییەدا لەلایەن هاندەرانەوە هاهووی لێکرا وتی  “پرسیاریکم هەیە، کەس دەزانێت شوێنی یاریکردنی بەیڵ کوێیە دوای پێنج ساڵ ؟کاتێک لە باڵی راست دەیدەنێت نە سوودی هەیە نە زیان، بەهەمان شێوە لەلای چەپ. هەروەها وەکو هێرشبەری دووهەمیش هەروایە. دوای پێنج ساڵ ئێستاش نازانم دەبێت لەکوێ یاری بکەیت تاوەکو باش یاری بکات”.

مەدرید دووهەم لە کلاسیکۆی لە ماوەی سێ رۆژدا دۆڕاند و بەیڵیش بەردەوامە لە ئاستە خراپەکەی لەگەڵ مێرەنگی.

Back to top button