سەرۆکایەتی و سەرۆك فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لێژنە هەمیشەییەکان پێك دەهێنن
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکان تاوتوێ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 3-3-2019، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان، کۆ دەبنەوە.
لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان 15 لیژنەن یەک لیژنە هەڵبژێردراوە، ئەویش لیژنەی یاساییە. ئەندامانی هەر لیژنەیەک نابێت لە 11 ئەندام زیاتر و لە 5 ئەندام کەمتر بێت، بڕیارە لەم هەفتەیە پەرلەمان متمانە بە لیژنەکان بدات و فراکسیۆنەکانیش لەسەر سەرۆک جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان بگەنە رێککەوتن و بەرکەوتەی هەڵبژاردنیش یەکێک لە پێوەرەکانە.
هەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بووەوە و لێژنەی یاسایی هەڵبژارد و دوو ئەندامی لێژنەکەش، کە بەرکەوتەی ئەو حزبەن، بە بەتاڵی هێلدرانەوە.