سەڵاحەدین دەمیرتاش خراوەتە زیندانی تاكەكەسی

خواكوڕك
 
پاش ئۆپەراسیۆنی توركیا لەسەر هاوسەرۆكانی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانتارانی ئەو حزبە، هاوسەرۆك و ئەندام پەرلەمانتارانی هەدەپە، دەسگیر كران و پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش دەلێت دەمیرتاش هاوشێوەی ئۆجەڵان خراوەتە زیندانی تاكەكەسی.
 
پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لەمیانی چاودێری دۆخی دەمیرتاش سەردانی گرتووخانەی ئەدەرنە دەكات و دیدار لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش پێدێنێت، لەپاش دیدارەكەدا رایگەیاند كە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی تاكەكەسی كراوە.
 
 
ئایسەڵ توگلوك ئەندام پەرلەمانی پێشووی و پارێزەری ئێستای سەڵاحەدین دەمیرتاش لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەلێت دەمیرتاش لە ژوورێکی تاکە کەسی بچووکدا جێگیر کراوە، بەڵام داوای کردووە لەگەڵ عەبدوڵڵا زێدان، پەرلەمانتاری ھەدەپە جێگیر بکرێت
ئەوپارێزەرە ئەوەشی خستەڕوو دیدارێکی فراوانی لەگەڵ دەمیرتاش ئەنجامداوە و دوای نرخاندنی پارتەکە بۆ ئەو دیدارە، لێدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە، راشیگەیاند، دۆخی تەندرووستی دەمیرتاش باشە، بەڵام ناخوازێت دۆخی گۆشەگیرکردنی زیاتر بکەوێتە بەرباس.
Back to top button