فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو
ئەمڕۆ یەك شەممە 3-3-2019، کەناڵی تەلەڤزیۆنیی فەرمیی نەوەی نوێ هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ، بڵاو کردووەتەوە.
ئەگەرچی تا ئێستا دیار نییە فەرمانەکە لە کوێ و بە تۆمەتێک بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچووە، بەڵام پێشتر سەرۆکی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو، کە رۆژێک دێ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سلێمانی هەڵدەواسرێن.