پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیمەیڵی جەواد زەریف هاككراوە, مۆبایلەكەشی چاودێری دەكرێت

 

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەست لە كاركێشانەوەی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی راگەیاند, ناوەڕۆكی دەست لە كار كێشانەوەكەی لە چەند پێگەیەك راگەیێندرا, ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران پێیوایە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران چاودێریی دەكرێت و تەلەفۆنەكەشی لەژێر چاودێریی ورد دایە.

رەزا رەحیمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە:” ناوەڕۆكی ئەو پەیامەی كە زەریف لە كاتی سەردانەكەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا بۆ تاران، ئاراستەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانی كردووە و بەهۆی ئەوەی هیچ هەماهەنگییەك لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بۆ سەردانەكەی ئەسەد نەكرابوو، دەستی لە كار كێشایەوە، بەڵام قەبووڵ نەكرا.

رەحیمی لە تویتەرەوە نوسیوویەتی: “دكتۆر زەریف دەزانێ ئیمەیلەكەی هاك كراوه و ئەو نامەیەشی بینراوە كە ئاراستەی سەرۆك كۆماری كردووه، چونكە كاتێك دەست لە كار كێشانەوەكەی پێشكەش كردبوو ناوەڕۆكەكەی لە چەندین پێگەی ئەلیكترۆنیش بڵاوكرایەوە، بەڵام هیچ قسەیەكی لەبارەوە ناكات چونكە بەلایەوە پرسێكی جێی بایەخ گرنگ نییە”.

چەند پێگەیەكی ئەلیكترۆنی ئێرانی، بڕگەیەكی نامەكەی زەریفیان بڵاوكردبووەوە و گوتبووی “دەسەڵاتدارانی ئێران لە كاتی سەردانەكەی بەشار ئەسەد بەهەموو شێوەیەك وەزارەتی دەرەوەیان پشتگوێ خستووە”.

Back to top button