وەزارەتی دارای عێراق پێدانی مووچەی سێ مانگی كۆتای ساڵی 2017ی بۆ چەند فەرمانبەرێكی هەرێمی راگەیاند
دوای ئەوەی حكومەتی هەولێر و بەغدا لە بارەی بودجەی 2019 و خەرج كردنی مووچە ومیزانیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرج بكات, بە پێی زانیاریەكان حكومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2017ی چەند فەرمانبەرێكی هەرێمیدا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی رایگەیاند : حكومەتی عیراق خەرجكردنی شایستەییە داراییەكان ومووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2017 ی بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند .
هەمان سەرچاوەش دووپاتی كردەوە، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكان ومووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند بۆ ئەم ساڵی بەپێی پشكی دیاریكراو لە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 .