خواكوڕك تۆمارێكی دەنگی لاهور جەنگی بڵاو دەكاته‌وه، كە دەلێت لە 16ـی ئۆكتۆبەر خەونی كوردستانی بوونی كەركوومان لە گۆڕنا.
جارێكی تر لاهور جه‌نگی دان به‌وه ده‌نێت كه خیانه‌تیان كردووه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دێت كه یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی 2017 به‌رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی به‌هاوكاری ئێران “كه‌ركووك و دوزخورمانوو و خانه‌قین و ناوچه‌كانی سنوری ماده‌ی 140 راده‌ستكرد و پاشه‌كشه‌یان به‌هێزه‌كانیان كرد”.
به‌پێی تۆمارێكی ده‌نگی كە ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، لاهور جەنگی برازای جەلال تاڵەبانی” كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵی له راده‌ستكردنی كه‌ركووك هه‌بووه و ده‌لێـ” لە كەركووك كەم و كورتی زۆر هەیە، ئەو پارێزگایەی ئێستا داندراوە غەدری زۆر لە كورد دەكات، بەجێهێشتنی كەركووك لە قازانجی توركمان و عەرەبە شۆڤێنیەكان بوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، راستە ئێمە وەك یەكێتی دەست پێشخەر بووین لەوەی ئێستا لە كەركووك روویدا”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لاهور جه‌نگی دەڵێـ” خەونی كوردستانی بوونی كەكووك لە 16ـی ئۆكتۆبەر بەیەكجارەكی لە گۆڕنرا, دەكرا شەڕبكرێت، ئەو كاتەی كە هێزە عێراقیەكان درزیان خستە نێو رێزه‌كانی هێزی پێشمەرگە, دەكرا بۆ یەك هەفتەش بێت شەڕ لە نێو كۆڵانەكانی كەركووك بكەین, ئێستاش پێویستە لە رێگای فشاری مەدنی ئەو بارە قورسەی كەركووك كە تێی كەوتووین راستی كەینەوە.
هه‌روه‌ها دەشلێت لەسەرتادا یەكێـتی دەیگوت كشانەوەیان تاكتیكێكی سەربازی بووە, بەڵام ئێستا خەلكی كەركووك دركی پێدەكەن كە خیانەتیان لێكراوە ئەو خیانەتش خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر بوو”.