دوای نیو سه‌ده‌ له‌ دابڕانی بازرگانی، كوبا ده‌بێته‌ جێگای بایه‌خی وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان

خواكوڕك

“34rd havana international fair” ٣٤ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هاڤانا موژده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بازرگانی و دارایی و پیشه‌سازیه‌كان له‌ وڵاتێكی به‌ سیسته‌م سوسیالیست به‌ ڕووی بازاری سیسته‌مه‌ سه‌رمایه‌دارییه‌كان گۆرانكارییه‌كی میژووییه‌، له‌ چین ده‌ستیپێكرد و كوبا ده‌بێته‌ كاندیدی دوه‌م.

دوای دابڕانێكی زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌ لە بازارەکانی جیھان، بانك و کۆمپانیا ئەوروپايیەکان چاویان لە کردنەوەی دەرگای ئەو وڵاتەیە بە رووی گه‌شتیاری و بازرگانی وەبەرھێنانەکانیاندا.

لە رێگەی 34ه‌مین پێشەنگای نێودەوڵەتی ھاڤاناوە کە لە ئەڵمانیا بۆ ژمارەیەک وڵات و گه‌وره‌ كومپانیای ئەوروپی بەرێوەچوو ماوه‌ی مانگێك و به‌درێژایی مانگی نۆڤێمبه‌ر 4/11/2016 تاوه‌كو 30/11/2016 به‌رده‌وام ده‌بێت، کۆمپانیا ئەوروپیيەکان چاویان لەوەیە وەبەرھێنان لە سیكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی کوبا بکەن.

پێشەنگای ھاڤانا ئامانجی ئەوەیە بەستەڵەکی سەر ئابووری له‌ مێژێنه‌ی کوبا و وەبەرھێنان لەو وڵاتە گۆشەگیرە بشکێنێت، تاوەکو بازارەکانی جیهان بەرووی ئەوروپا و ئەمەریکا دا کراوەبن. بە ھەمان شێوە پێشەنگاکە، توانیویەتی کۆمپانیایەکی زۆری ئه‌و‌روپی و ئەمەریكی بەرەو کوبا ڕابكێشێت و بیر له‌ چوونه‌ ناو ئه‌و بازاره‌ گرنگه‌ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ TripAdvisor magazine

Back to top button