‌خانمان یان پیاوان كامیان زووتر هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات؟

خانمان بەوە ناسراون توانایەکی باشیان لە ئاشکرا کردنی ڕاستی و درۆدا هەیە، دکتۆر سامان شەریف پزیشکی پسپۆڕی دەرونی لەڕێی بابەتێکی دەرونیەوە ئەم بابەتە پشت ڕاست دەکاتەوە.

ئەم پزیشکە دەڵێت “بەشێوەیەکی گشتی ئافرەتان توانایەکی باشی دەروونی و باێۆلۆجیان ھەیە بۆ جیاکردنەوەی درۆ و ڕاستەقینە لەیەکتری، واتە کاتێک کە یەکێک لەگەڵی دەدوێت یا مامەڵەی لەگەڵ دەکات بەخێرایی لەوە تێدەگات کە ڕاستە لەگەڵی یا دەیەوێت فێڵی لێبکات”

و لە ھەمان کاتیشدا توانایەکی باشیشی ھەیە بۆ ئەوەی کە وا خۆی دەربخات یاخود وانیشان بدات کە ھیچی نەزانیوە، واتە کاتێ کە ڕووی ڕاستەقینەی کەسەکەی بۆ دەردەکەوێت ھیچ خۆی تێک نادات وا مامەڵە دەکات کەھیچی نەزانیوە”

Back to top button