چه‌ند ڕه‌فتارێكی سادده خۆشه‌ویستت ده‌كات له‌ناو هاوڕێكانت
خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ر بۆ مرۆڤ هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئاسانتر بێت، چونكه مرۆڤ هه‌موو كاتێك ناتوانێت به ته‌نها بژی و پێویستی به هاوكاری ئه‌وانی دیكه هه‌یه، به كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی سادده واتلێدێت له‌ناو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت خۆشه‌ویست بیت.
1-له سه‌ره‌تاوه مه‌چۆره ورده‌كاری ژیانی هیچ كه‌سێك:
پێویست ناكات له یه‌كه‌م و دووه‌م دانیشتن‌دا پرسیاری تایبه‌ت له هیچ كه‌سێك بكه‌یت چونكه به‌م جۆره خۆت له بابه‌تێك ده‌ئاڵێنیت كه هیچ په‌یوه‌ندی به تۆوه نییه.
2-باسی بابه‌تی گشتی بكه:
له دانیشتنه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت باسی بابه‌تێك بكه كه سوودی هه‌بێت و بتوانیت سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه به‌لای خۆتدا ڕابكێشیت.
3-ئاگاداری وورده‌كاریه بچوكه‌كان ببه:
گرنگیدانی تۆ به وورده‌كاریه‌كانی خۆت په‌یامێكه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مانای وایه تۆ كه‌سێكی گرنگی به هه‌موو شتێك ده‌ده‌یت.
4- ڕۆحی گاڵته و پێكه‌نین زۆر گرنگه:
خه‌نده‌ی سه‌ر لێوه‌كانی تۆ و قسه خۆشه‌كانت واده‌كات له هه‌موو جێگه‌یه‌ك شوێنت ببێته‌وه.
5-هاوكاری پێشكه‌ش بكه:
كاتێك كه‌سێك پێویستی به هاوكاری تۆ هه‌یه خۆت له بابه‌ته‌كه مه‌دزه‌ره‌وه و هاوكاری پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بكه كه پێویستیان به تۆیه به گوێره‌ی توانای خۆت.