له سریلانكا وێنه‌ی کچ و کوڕێك مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە
له وڵاتی سریلانكا وێنه‌ی دوو ئاشق بڵاوبووه‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته مشتومڕێکی زۆری دروست كردووه.
راكیل و میگیل كوڕ و كچێكی ئاشقی یه‌كترین له وڵاتی سریلانكا، وێنه‌یه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه و زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، هۆكاری دهنگدانهوهكهش ئه‌وه‌یه راكیل له پایه‌ی ده‌ره‌وه‌ی باڵگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه له‌كاتی ڕۆیشتندایە خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ماچ ده‌كات.
ئه‌م وێنه‌یه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن چه‌ند ماڵپهریكی سریلانكی به مانایه‌كی خۆشه‌ویستی قوڵ ناویان بردووه، به‌ڵام له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین ره‌خنه ئاراسته‌ی راكیل و میگیل كراوه، چونكه ناكرێت به هۆی ماچێكه‌وه سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره ئه‌نجام بدرێت و ژیانی كه‌سێك بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
راكیل كه یه‌كێكە له‌و دوو ئاشقه له هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه ده‌ڵێت: “شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له سه‌رخۆ بووه بۆیه ئەم دیمه‌نه رۆمانسییه‌ی ئه‌نجامداوه”، به‌ڵام پێناچێت روونكردنه‌وه‌كه به هه‌ند وهرگیرابێـت، چونكه ره‌خنه‌كان رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چن.